به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان ڕایانگه‌یاندووه که سعوود قه‌حتانی، ڕاوێژکاری باڵای محه‌مه‌د بن سه‌لمان پیلانی کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجی له ئه‌سته‌نبۆلی جێبه‌جێ کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، قه‌حتانی سه‌ره‌تا ده‌ستی کردووه به جنێودان و قسه‌ی ناشرین کردن به خاشقجی و ئه‌ویش دواجار وڵامی تووندی داوه‌ته‌وه.
به‌رپرسێکی هه‌واڵگری تورکیا به ڕۆیترز وتی که قه‌حتانی فه‌رمانی به که‌سانی ژێرده‌ستی خۆی داوه تاکوو خاشقجی بکوژن.
هێشتا ڕوون نییه که قه‌حتانی خۆی کوشتنی خاشقجی دیوه یان نا.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که به‌رپرسێکی تورکیا به ئه‌لجه‌زیره ڕایگه‌یاند که تیمی کوشتنی خاشقجی له چۆنیه‌تی کوشتنه‌که‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیان هه‌یه. تۆماری ده‌نگی کوشتنی خاشقجی به‌لای ئه‌ردۆغانه‌وه‌یه که ئاماده نه‌بووه ڕاده‌ستی ئه‌مریکای بکات.
ئه‌ردۆغان زانیاری وردی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی کوشتنی خاشقجی ڕاگه یاند..
قه‌حتانی پێشتر ڕایگه‌یاند بوو که هه‌رگیز بێ فه‌رمانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئاماده نییه هیچ کارێک ئه‌نجام بدات.
بۆچوونی ئێوە