دوو یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کران

سەمیرا مەحموود پوور و فاتمە مەخدوومی دوو فووتباڵیستی کورد هاوڕێ لە گەڵ هەڵبژاردەی نەتەوەیی لاوانی ئێران نێردرانە کێبڕکێیە سەرەتاییەکانی تۆپی پێی پاڵەوانی ئاسیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، کێبڕکییە سەرەتاییەکانی تۆپی پێی خانمان پاڵەوانی لاوانی ئاسیا لە ڕۆژی شەممە ٢٨ ی ڕەزبەر بە میوانداری میانمار دەستی پێکردووە و یاریزانانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی لاوان ئێرانیش بۆ بەشداری لە ئەو کێبڕکێیەکانە نێردرانە ئەو وڵاتە.

ئەو کێبڕکێیانە بە ئامادە بوونی ٢٥ هەڵبژاردە بەڕێوە دەچێت و هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی لاوانی ئێران لە گرووپی F لە گەڵ هەڵبژاردەکانی میانمار و لائوس هاوگرووپە.

سەمیرا مەحموود پوور و فاتمە مەخدوومی دوو فووتباڵیستی کورد ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەییش پاش ئامادە بوون لە ئوردووەکان و ئەنجامی یارییە ئامادەکارییەکان لە ناوخۆ و دەرەوە لە پێکهاتەی سەرەکی جێیان گرت و هاوڕێ لە گەڵ هەڵبژاردەی ئێران نێردرانە ئەو کێبڕکێیانە.

شیاوی باسە بە پێی بەرنامەی کاتبەندی، هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران لە یەکەمین یاری ڕۆژی چوارشەممە دووهەمی خەزەڵوەر کاتژمێر ١٥ دەچێتە کێبڕکێی هەڵبژاردەی لائوس و کاتژمێر ١٨ی ڕۆژی یەکشەممە شەشی خەزەڵوەر دەچێتە کێبڕکێی هەڵبژاردەی میواندار.

News Code 22590

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =