ئۆتۆمبیله‌ ون بووه‌که‌ی باڵوێزخانه‌ی سعوودییه‌ دۆزرایه‌وه‌

پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ ئۆتۆمبیله‌ ون بووه‌که‌ی باڵوێزخانه‌ی سعوودییه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئێن بی سی نیوز، پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ ئۆتۆمبیله‌ ون بووه‌که‌ی باڵوێزخانه‌ی سعوودییه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ له‌ پارکینگێک له‌ ئه‌سته‌نبۆل دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ له‌ هه‌مان ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ ده‌چێت که‌ ڕۆژی کوژرانی خاشقجی له‌ به‌ر درگای باڵوێزخانه‌ی سعوودییه‌ ڕاوه‌ستا بوو.

هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ داواکاری گشتی عه‌ره‌بستان به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یاند که‌ خاشقجی له‌ باڵوێزخانه‌ی سعوودییه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ دوای شه‌ڕه‌ قسه‌یه‌ک کوژراوه‌.

News Code 22585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =