حكوومەتێكی بەهێز له‌ هه‌رێمی کوردستان داده‌مه‌رزێت

ڕێبه‌ری پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی ئەو سەركەوتنەیش پشت بە خوای گەورە حكوومەتێكی بەهێز، بۆ كوردستانێكی بەهێز و بۆ خزمەتكردنی گەل دادەمەزرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،له‌ په‌یامێكدا بەبۆنەی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، بارزانی ڕایگه‌یاند: ئەو سەركەوتنە، سەركەوتنی ئیرادەی گەلی كوردستان و سەركەوتنی پێشمەرگەیە.

وتیشی: لە ئەنجامی ئەو سەركەوتنەیش پشت بە خوای گەورە حكوومەتێكی بەهێز، بۆ كوردستانێكی بەهێز و، بۆ خزمەتكردنی گەل دادەمەزرێت.

ڕاشیگه‌یاند: ئەو ئامۆژگارییەی بارزانیی نەمر بكەنە سەرمەشقی خۆتان و نابێ سەركەوتن مەغروورتان بكات چونكە ئەو سەركەوتنە، سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستانە و بۆ خزمەتی كوردستانە.

بارزانی وتی: ئێستایش كاتی ئەوە هاتووە كە هەموومان یەكڕیزی و یەكدەنگیی میللەتەكەمان بپارێزین و داوا لە هەموو لایەكیش دەكەم بەرژەوەندیی گەل و هاودەنگیی نیشتیمانی بكەنە ئەولەوییەت و لەسەرووی هەموو بابەتێكەوە دابنێن.

News Code 22549

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =