گفتوگۆی تەلەفۆنی ئەردۆغان و ترامپ له‌سه‌ر خاشقجی

سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی پەیوەندیه‌کی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکاییەکەی ئاماژەی دا کە کوشتنی خاشقجی شتێکی ئاسایی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی فەڕەنسا، سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئەمریکاییەکەی سەبارەت کوشتنی خاشقجی گفتوگۆی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دۆناڵد ترامپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەر ئاشکرا کردنی نەهێنییەکانی خاشقجی ڕێککەوتن.

ئەردۆغان وتی: ئێمە لە دوای جێبەجێ کردنی دادپەروەرین، دادپەروەرییەک نەک لە ڕێگەیەکی ئاسایی بەڵکو بە شوازێک هەموو ڕاستییەکان ئاشکرا بکات.

ئەو جەختی کرد کە بە زوویی هەموو ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات.

پێشتر ئەردۆغان ڕایگەیاند بوو کە ڕۆژی سێ شەمە هەموو ڕاستییەکان سەبارەت بە کەیسی خەشقجی ئاشکرا دەکات.

وتیشی: ۱٥ که‌س لە عەرەبستانەوە بۆ هاتوون بۆ ئێرە؟ بۆ ۱٨ کەس دەستگیر بوون؟ هەموو وردەکارییەکانی ئەم بابەتە بە زوویی ئاشکرا دەکرێت.

News Code 22547

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =