ڕەهەندە نوێیەکانی چۆنیەتی کوشتنی خاشقجی

سەرچاوەیەکی سعوودی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، ڕەهەندە نوێیەکانی کوشتنی جەماڵ خاشقجی لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵی لێکدایه‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، سەرچاوەیەکی سعوودی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، ڕوانییە ڕەهەندە نوێیەکانی کوشتنی جەماڵ خاشقجی لە رۆژی ٢ی ئاکتەوبر لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵی تورکیا.

ڕۆڵی ئەحمەد عەسیری

ئەو سەرچاوە سعوودییە وتی: ئەحمەد عەسیری جێگری سەرۆکی هەواڵگریی سعوودی تیمێکی ١٥ کەسی بۆ دیدار لە گەڵ خاشقجی لە ئەستەنبۆڵ پێکهێنا و داوای لە سعوود قەحتانی ڕاوێژکاری بارەگای پاشایه‌تی عەرەبستان کرد کە کەسێک که‌ خاشقجی دەناسێت، بەو بناسێنێت.

وتیشی: ئەو پیلانە پێشتر بۆ ڕفاندنی خاشقجی و ڕازی کردنی بۆ گواستنەوە بۆ ماڵێکی هێمن لە ئەستەنبۆڵ و پاشان گەڕاندنەوەی بۆ عەرەبستان بووە. کەسی نزیک لە بێن سەلمان و ئەندامی تیم واتە ماهێر موترێب لە گەڵ خاشقجی لە کۆنسوڵخانەدا قسە دەکات و داوای لێ دەکات کە بگەڕێتەوە بۆ عەرەبستان، بەڵام خێرا بۆ ترساندنی هەڕەشەی بێهۆشی و ڕفاندنی لێ دەکات.

ئەو سەرچاوەیە کارەکەی موتریبی زێدەڕۆیی لە ئامانجەکانی ڕاسپێردراوەکە زانی.

کاتێک کە دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ چووە دەرێ

سەرچاوەی سعوودی لە درێژەدا ڕایگەیاند: دۆخەکە خێرا لە کۆنتڕۆڵ چووە دەرێ، بە چەشنێک کە خاشقجی دەستی کرد بە هەرا و هۆریا و تیمی ١٥ کەسی بە پەلە و بە مەبەستی بێدەنگ کردنی دەمیان بەست و خاشقجی تووشی خنکان هات و گیانی لە دەست دا.

ناوبراو بە بێ ئاماژە بە ناو و شوناسی هاوکارانی خۆجێی تورکیا بەو جەنایەتە، ڕاشیگەیاند: تەرمی خاشقجی دوای مەرگی دەخرێتە ئۆتۆمبیلێکەوە و بۆ لە ناوبردنی دەدرێتە کەسێکی دانیشتووی ئەستەنبۆڵ.

فەرمانبەرێک بۆ فریودان جل و چاویلکەی خاشقجی پۆشی

سەرچاوەکە ئاشکرای کرد: پاش ئەوە مستەفا مەدەنی فەرمانبەری کۆنسولخانەی عەرەبستان و یەکێک لە ئەندامانی تیمی ١٥ کەسی جلی خاشقجی لە بەر کرد و چاویلکەکەی کردە چاوی و کاتژمێرەکەی لە دەستی بەست و لە دەرگای پشتەوەی کۆنسولخانە و بە بەر کامێراکاندا و بۆ بە لاڕێدا بردنی گشتی چووە دەرێ.

پزیشکێک کە بۆ لەناو بردنی تەرمەکە ڕاسپێدرابوو

سەرچاوە سعوودییەکە ئاماژەی بەوەش دا: سەلاح تەبیقی پزیشکی پسپۆڕی توێکاری لەش بۆ لە ناو بردنی تەرمی جەماڵ خاشقجی ڕاسپێردرا.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، پاش کۆتایی ڕاسپێردراوەکە، تیمەکە دەبوو ڕاپۆرتێکی درۆیین و چەواشەکارانە ئامادە بکەن بە جۆرێک کە خاشقجی لە کۆنسولخانە چۆتە دەرێ و ناچار بووە بە پەلە خاکی تورکیا بە جێ بێڵێت. پاش ئەوە سناریۆکە ئاشکرا بوو و لێکۆڵینەوەکان دەستی پێکرد.

ناوبراو وتیشی: سەلاح تەبیقی له‌ ماوەی ١٥ خولەکدا تەرمەکەی پارچە پارچە کرد.

News Code 22545

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =