بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، کۆمپانیای HiMirror ئاوێنەیەکی زیرەکی بو ناوی Mini Premium بەرهەم هێناوە کە بە کەسەکان دەڵێت پێش لە چوونە دەرەوەیان لە ماڵ دەموچاویان کێشیەکی هەیە یا خود نا.
Mini Premium لە ڕاستیدا کامێرایکە کە لە ناو پیشاندەرێکی هەست پێکەری دانراوە تا وێنەی دەموچاوی کەسەکە نیشان بدات، بەڵام ئەمە تەواوی باسەکە نییە. ئەو ئاوێنە بە سیستەمێکی لێکدانەوی پێست بە ناوی Skin Analysis Engine X تەیار کراوە. ئەو گەجێتە دەموچاوی کەسەکە لێک دەداتەوە و لانیکەم ١٠ کیشە وەکوو لۆچ و پۆچ، هێڵە قووڵەکان، بازنە ڕەشەکان، خاڵە ڕەشەکان، خاڵە سوورەکان، قایمیی پێست، کەم ئاوی پێست و ڕەنگی پێست دەدۆزێتەوە.
ئاوێنە زیرەکەکە پاش دۆزینەوەی کێشەکانی دەموچاو، پێتان دەڵێت پێویستتان بە چ بەرهەمێکی جوان کەرەوە هەیە تا کێشەتان چارەسەر بیت.
ئەو بەرهەمە بە نرخی ٣٠٠ دۆلار پێش فرۆش کراوە و پێش بینی کراوە کە ٥ ی نۆڤەمبەر بێتە بازاڕەوە.
Your Comment