عەرەبستان جه‌ماڵ خاشقجی کوشتووه‌

لە ئەنجامدا عەرەبستان دانی نا بە کوشتنی جەماڵ خاشقجی، ڕۆژنامە نووسە سعوودییەکە و ڕایگەیاند کە ئەم ڕۆژنامە نووسە لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، داواکاری گشتنی عەرەبستان ڕایگەیاند کە جەماڵ خاشقجی، ڕۆژنامە نووسە عەرەبستانییەکە لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە ئەستەنبۆڵ کوژراوە.

لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ڕۆژی دووهەمی ئۆکتۆبەر کەسێک چووەتە باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تورکیا و شەڕ و دەمەقڕە دروست بووە و خاشقجی کوژراوە.

داواکاری گشتی زیادی کردووە کە ئەو کەسانە بۆ گەڕانەوەی خاشقجی چووبوونە تورکیا. لەمبارەوە ۱٨ کەس بە تۆمەتی کوشتنی خاشقجی دەستگیر کراون.

شایانی باسە کە جەماڵ خاشقجی دوو حەفتە بەر لە ئێستا چووە باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تورکیا و چی دیکە نەگەڕایەوە و بێ سەر و شوێن بوو. 

دواتر پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند کە جەماڵ خاشقجی لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە کوژراوە و تەرمەکەی ئه‌نجن ئه‌نجن کراوە و لە ناوچەیەکی ئەستەنبۆڵ فڕێ دراوە.

News Code 22494

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =