ئاڵان بووه‌ باشترین فیلمی فستیڤاڵێکی ئاڵمانی

کورته‌ فیلمی ئاڵان له‌ ده‌رهێنه‌ری موسته‌فا گه‌ندومکار خه‌ڵاتی باشترین کورته‌ فیلمی ۱۵مین خولی فستیڤاڵی برسوالده‌ له‌ ئاڵمانیای وه‌رگرت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌ نێوان ۸۴۹ فیلم له‌ ۷۱ وڵاتی جیهان، ۳۸ فیلم بۆ به‌شی کۆتایی  ۱۵مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی برسوالده‌ له‌ ئاڵمانیای هه‌ڵبژێردران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ کۆتایدا کورته‌ فیلمی ئاڵان له‌ ده‌رهێنه‌ری موسته‌فا گه‌ندومکار خه‌ڵاتی باشترین کورته‌ فیلمی فستیڤاڵه‌که‌ی وه‌رگرت.

ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ هه‌روه‌ها توانیه‌تی خه‌ڵاتی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ده‌هۆک، فستیڤاڵی کۆنستانزێر له‌ ئاڵمانیا، خه‌ڵاتی فستیڤاڵی ڕێد لاین له‌ کانادا و خه‌ڵاتی فستیڤاڵی ژیار له‌ کوردستان به‌ ده‌ست بێنێت.

بڵاو کردنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م فیلمه‌ له‌ ئه‌ستۆی مه‌جید محه‌مه‌د دوست و کۆمپانیای کات ئاپی نه‌مسایه‌.

۱۵مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی برسوالده‌ له‌ نێوا ۷ بۆ ۱۴ی ئۆکتۆبه‌ر له‌ ئاڵمانیا به‌ڕێوه‌ چوو.

News Code 22465

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =