بڕازیل سوپەر کلاسیکۆى برده‌وه‌

بڕازیل بە گۆڵێک لە ئه‌رژه‌نتینی بردەوە و نازناوى جامى سوپەر کلاسیکۆى بەدەستهێنا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، لە پاڵەوانێتى دۆستانەى چوارى تیپى نێودەوڵەتیدا، کە بە سوپەر کلاسیکۆ ناسراوە، هەردوو هەڵبژاردەى بڕازیل و ئەرژەنتین لە شارى جددەى سعودیە رووبەڕووى یەکبوونەوە.

لە تایمى یەکەمدا، هەردوولا چەندین هێرشیان رووبەڕووى تۆڕى یەکتر کردەوە، بەڵام لە تۆمارکردنى گۆڵدا سەرکەوتوو نەبوون.

لە تایمى دووەمدا، بەڕازیل توانی بە گۆڵێکى بێ بەرامبەری جواو میراندا لە خولەکى ٩٠دا یارییەکە بباتەوە.

بەمەش بڕازیل بە بردنەوەى دوو یارى لەسەریەک و بە کۆکردنەوەى شەش خاڵ پلەى یەکەمى گرت و نازناوى پاڵەوانێتییەکەى بەدەستهێنا.

ئەرژەنتین بە سێ خاڵ لە پلەى دووەمدایە، سعودیە و عێراقیش بە خاڵێکەوە و بە دواییەکدا پلەکانى سێیەم و چوارەمیان گرتووە.

News Code 22459

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =