پیلان داڕێژی سه‌ره‌کی هێرشه‌ تیرۆیستییه‌که‌ی ئه‌هواز کوژرا

په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌بو زه‌حی، ئه‌میری داعش له‌ دیاله‌ که‌ پیلان داڕێژی سه‌ره‌کی هێرشه‌ تیرۆیستییه‌که‌ی ئه‌هواز بوو، له‌ دیاله‌ی عێراق کوژرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران، دوای لێکۆڵینه‌وه‌ و وه‌رگرتنی زانیاری ورد، هێزه‌کانی به‌ره‌ی خۆڕاگری هێرشێکی له‌ناکاویان له‌ پارێزگای دیاله‌ی عێراق ئه‌نجام دا، له‌م هێرشه‌ ئه‌بو زه‌حی، ئه‌میری داعش له‌ دیاله‌ که‌ پیلان داڕێژی سه‌ره‌کی هێرشه‌ تیرۆیستییه‌که‌ی ئه‌هواز بوو، کوژرا.

له‌م هێرشه‌ چوار تیرۆریستی دیکه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌رمانده‌ به‌رزه‌ی داعش کوژران.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ڕۆژی ۳۱ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ک تیرۆریست هێرشیان کرده‌ سه‌ر نمایشێکی سه‌ربازی ئێران له‌ شاری ئه‌هواز و به‌م هۆیه‌وه‌ ۲۸ و منداڵێک شهید بوون و ۷۰ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوو.

News Code 22458

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =