پێشکەوتنی زانستیمان نەبێت، هەڕەشەی دوژمن هەمیشەیی دەبێت

ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ دیدار له‌گه‌ڵ بلیمه‌ته‌کان و هه‌ڵکه‌وته‌ زانستییه‌کانی وڵات بە ئاماژە بە زەروورەتی کەڵک وەرگرتن لە بلیمەتەکان بۆ پلانڕێژی وتیان: پێشکەوتنی زانستیمان نەبێت، هەڕەشەی دوژمن هەمیشەیی دەبێت

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێک له‌ بلیمه‌ته‌ زانستییه‌کانی ئێران له‌وانه‌ هه‌ڵکه‌وته‌کانی تاقیکردنه‌وه‌ زانستییه‌کان چاویان به‌ ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای ئێران که‌وت.

ڕێبەری باڵای شۆڕش جەختیان کرد: هەندێ لە هەڵکەوتەکان لەگەڵ هزری بەرزدا، توانایی بەڕێوەبەرایەتیشیان هەیە کە دەبێ کەڵکیان لێوەربگیردرێت.

ڕێبەری زیادیان کرد: نیشاندانی وێنەی هەڵە گرینگ ترین کاری ئەمڕۆی دوژمن بۆ شێواندنی ڕای گشتی جیهان و ئێرانە.

وتیشیان: ئەگەر لە باری زانستیەوە پێشکەوین، هەڕەشەی دوژمنانی شارستانیەتی و سیاسی و ئابووری ئێمە هەمیشەیی نابێت و کەم دەبێتەوە.

News Code 22457

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =