ته‌قه‌که‌ره‌که‌ی پارکی منداڵانی سنه‌ ده‌ستگیر کرا

جێگری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی کوردستان وتی: بکه‌ری سه‌ره‌کی ته‌قه‌ کردن له‌ پارکی منداڵانی شاری سنه‌ ده‌ستگیر کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رهه‌نگ عه‌بدۆڵا فاتحی سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه‌ وتی: هێزه‌کانی پۆلیس له‌م پارێزگایه‌ له‌ که‌متر له‌ ۲۴ کاتژمێردا توانیان ئه‌م که‌سه‌ تاوانباره‌ ده‌ستگیر بکه‌ن و ڕاده‌ستی دادگای بکه‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: پۆلیس له‌ کاتی ده‌ستگیر کردنی ئه‌م که‌سه‌ تاوانباره‌ توانی ده‌ست به‌سه‌ر کڵاشینکۆفه‌که‌شدا بگرێت که‌ ته‌قه‌ی پێ کرا بوو.

فه‌تاحی ئاماژه‌ی دا: هۆکاری ته‌قه‌ کردنه‌که‌ش تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ که‌سێکی دیکه‌ بووه‌، ئه‌م که‌سه‌ تاوانبار پێشتریش ۳ جار به‌ هۆی کاری نایاسایی کردن و کێشه‌ دروست کردن بۆ خه‌ڵکی ئاسایی ده‌ستگیر بووه‌.

جێگری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی کوردستان وتی: ئه‌و که‌سه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆ لێده‌خوڕی و که‌سێکی دیکه‌ی هاوکاری له‌ هه‌مان سه‌ره‌تای ڕووداوه‌که‌ ده‌ستگیر بوون.

شایانی باسه‌ که‌ پێره‌ شه‌و له‌ پارکی منداڵانی شاری سنه‌ ۳ گوله‌ له‌ دوای یه‌ک ته‌یه‌وه‌ که‌ بووه‌ هۆی نیگه‌رانی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌.

News Code 22454

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =