بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز قه‌سر شیرینی هه‌ژاند

که‌مێک پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی ۴.۹ ڕیشته‌ر شاری قه‌سرشیرینی هه‌ژانده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی ۴.۹ ڕیشته‌ر کاتژمێر ۶ و ۴۶ خوله‌کی چوارشه‌مه‌ له‌ قووڵایی ۱۰ کیلۆمه‌تری شاری قه‌سرشیرین ڕوویداوه‌.

به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌که‌ به‌و شێوه‌ بووه‌ که‌ گونده‌کانی ده‌روبه‌ری قه‌سر هه‌ستیان پێکردووه‌.

ناوه‌ندی ژێئۆ فیزیکی زانکۆی تاران ڕایگه‌یاند که‌ بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌م به‌یانیه‌ی قه‌سر له‌ پانتایی جوگرافیایی ۴۵.۵۳۳ ده‌ره‌جه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی و ۳۴.۴۶۰ ده‌ره‌جه‌ی باکووری ڕوویداوه‌.

News Code 22450

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =