نه‌وید موحه‌مه‌د زاده‌ سنه‌وبه‌ری زێڕینی فستیڤاڵی سلێمانی برده‌وه‌

خەڵاتەکانی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دابەشکران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دوای حەوت رۆژ چالاکی بەردەوام و نمایشی فیلم، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی کۆتایی بە کارەکانی هێنا و خەڵاتەکانی دابەشکرد.

ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌مه‌ ۲۴ی ڕه‌زبه‌ر رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بە بەشداری سینەماکاران بەڕێوەچوو.

خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بەمجۆرە دابەشکران، کە بە خەڵاتی سنەوبەری زێڕین ناسراون.

- خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی نێوخۆیی بۆ فیلمی (The Sea Swells).

- خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن بۆ فیلمی (her Birthday Night).

- خەڵاتی باشترین کورتە فیلم بۆ فیلمی (Taaval).

- خەڵاتی لیژنەی داوەرانی کورتە فیلمی نێودەوڵەتی بۆ فیلمی (Mothers of Luna).

- خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی نێودەوڵەتی بۆ فیلمی (The Camel Boy).

- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتەری نێوخۆیی بۆ فیلمی (Dada Saltaneh - دادە سەڵتەنە)

- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتەری نێودەوڵەتی بۆ فیلمی (۳ Stolen Cameras).

- خەڵاتی لیژنەی دادوەرانی فیلمی درێژ بۆ فیلمی (Shoplifters).

- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ لە فیلمی درێژ بۆ نەوید محەمەدزادە لە فیلمی (No Date no Signature).

- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ لە فیلمی درێژ بۆ شونا لزیما لە فیلمی (Bad Poetry Tokyo).

- خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بۆ ئالێنی دۆپرانتەر لە فیلمی (The Sower).

- خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی (The Interpreter - مارک لیسکا)

- خەڵاتی باشترین دەرھێنەری فیلمی درێژ بۆ (مەجید مەجیدی).

- خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵ بۆ فیلمی (۳ Faces) لە دەرھێنانی جەعفەر پەناھی.

News Code 22448

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =