دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزدی لە دەڤەری شەنگال

گۆڕی بە کۆمەڵی نوێ کە پاشماوەکانی تەرمی ١٨ کوردی ئێزدی قوربانی داعش لەوانە ئێزدییەکانی "گوندی کوجو"ی تێدا بوو، لە پارێزگای نەینەوا دۆزرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزدی قوربانی جەنایەتەکان و ژینۆسایدی داعش، لە ناوچەی تەلەعفەر سەر بە پاریزگای نەینەوا و لە نزیکی گوندی سەر محراب دۆزراوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە پاشماوەکانی ١٨ کوردی ئێزدی تێدا بووە کە شوناسی ٨ کەسیان کە لە دانیشتووانی گوندی کوجو سەر بە شەنگالە، ناسراوەتەوە.

لەم بارەوە رائد فەلاح ئەندامی کومیتەی لێکۆڵینەوە و کۆ کردنەوەی بەڵگەکانی کۆمەڵ کوژی و ژینۆسایدی کوردانی ئێزدی بە ماڵپەڕی هەاڵی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی وت کە تا ئێستا ٦٩ گۆڕی بە کۆمەڵی کوردانی ئێزدی و هەروەها گۆڕی بە کۆمەڵی هاووڵاتیانی شیعە مەزەبی ناوچەکە لە ئەو پارێزگا دۆزراوەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەڵکۆڵینی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کوردانی ئێزدی و ناسینەوەی شوناسی قوربانیان و تۆمار کردنی بەڵگەی پێویست ئەرکی دەوڵەتی عێراقە، بەڵام بەغدا لەم بوارەدا کەم تەرخەمی دەکات، داوای یارمەتی و هاوکاری هەمە لایەنەی هەموو لایەنەکان، لە گەڵ کوردانی ئێزدی لەم بارەوە دەکات.

News Code 22445

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =