٤ ڕۆبۆت نەشتەرگەریان بۆ نەخۆشیکی شێرپەنجەیی ئەنجام دا

بۆ یەکەم جار لە بریتانیا چوار ڕۆبۆت نەشتەرگەریەکیان بە تەواوەتی ئەنجام دا. سەیر ئەوەیە کە نەخۆشەکە پاش ٨ ڕۆژ لە نەشتەرگەرییەکە لە نەخۆشخانە هەستا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، چوار ڕۆبۆت بۆ یەکەم جار لە بریتانیا نەشتەرگەریەکی گرنگیان لە سەر نەخۆشێکی شێرپەنجەیی ئەنجام دا.

ئەو ڕۆبۆتانە نەشتەرگەری هێنانە دەرەوەی لەگەنیان لە سەر دین واڵتێری ٤١ ساڵە ئەنجام دا. لە ئەو نەشتەرگەرییە، میزڵدان، پرۆستات، ڕکتۆم و لای خوارووی کۆلۆن لە ڕێگای هەڵدەڕینێکی ٢ ئینچی لە گەدەوە، هێنرایە دەرەوە.

ئاوەها نەشتەرگەریەک لە حاڵەتی ئاساییدا لە لایەن نەشتەرگەرێک و سێ هاودەستەوە کە لە لای سەرووی گەدەی نەخۆشەوە هەڵدرێنێکی گەورەی بۆ دەرێت ئەنجام دەبێت.

پاش نەشتەرگری بە شێوەی نەریتی نەخۆشەکە ئەبێ ٣ هەفتە لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە بەڵام واڵتر پاش ٨ ڕۆژ توانی لە نەخۆشخانە هەستێت.

ئەو نەشتەرگەرییە لە لایەن ڕۆبۆتی ملیۆن پۆندی Da Vinci Xi ەوە ئەنجام دراوە کە ٤ بازووی ڕۆبۆتیکی هەیە بۆ بڕینی پێکهاتەکان، بەستنی دەمار و وێنەگری لە ناو لەش بە ئامێری کامێرایەکی سێ ڕەهەندی .

News Code 22438

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =