موقتەدا سەدر په‌یامێک بۆ ڕێبه‌رانی سیاسی کورد ده‌نرێت

رێبەری رەوتی سەدر پەیامێک ئاراستەی سیاسییەکانی کورد دەکات و دەڵێت دەمانەوێت ئێوە یەگرتوو و بەھێز و شکۆمەند بن و نە ستەم بکەن نەستەمیشتان لێ بکرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهرله‌ ئێن ئارتی، موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند:"دەمانەوێت ئێوە بێ جیابوونەوە لەگەڵمان بژین، ئەوەش بەرزترین مانای خۆشەویستیە، "بۆ ئەوەی لە عێراقێکی یەکگرتوودا وەک یەک بین".

رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکردوە که‌" قوتی ژیان لە نێوان یەکتردا بەدادپەروەرانە و ئینسافەوە دابەش دەکەین، رێگە نادەین دەستدرێژیتان بکرێتەسەر".

موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا بۆ سیاسییەکانی کورد ئەوەشی وتووە که‌ "ئێمە دەزانین لەناو ئێوەدا کەسانێک ھەن دۆستی میانه‌ڕەوین و جیاوازی ناکەن لە نێوان کورد و عەرەب مەگەر بە لەخواترسان و خۆشەویستی نیشتیمان نەبێت".

ئەوەش دەڵێت: "با پشکپشێنە وازلێ بھێنین و کەندەڵکاران دووربخەینەوە و بەدەموچاوی نوێ وپاک پەیمان بۆ عێراق نوێ بکەینەوە بۆ ئەوەی شکۆتان بپارێزرێت و پایەتان بەرزبیتەوە".

موقتەد سەدر داوا دەکات نەوەی کۆن و نوێی سیاسییەکان یەک بگرن "بۆ ئەوەی ئێمە و ئێوە ببینە کۆڵەکەی عێراق، بۆ ئەوەی کەرکوک ببێتە نمونەیەکی باڵا بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی ھەموو تائیفە و نەژادەکان".

News Code 22420

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =