ده‌بێت له‌ دژی ئێران له‌ سووریا کار بکه‌ین

سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژیمی له‌ میانه‌ی قسه‌کانی وتی: ده‌بێت له‌ دژی ئێران له‌ سووریا کار بکه‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ جورازلم پۆست، بنیامین نتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ جارێکی دیکه‌ پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ده‌بێت له‌ سووریا ڕووبه‌ڕووی ئێران ببنه‌وه‌.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ زیادی کرد: مه‌ترسی ئێران، ئیسڕائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ یه‌کتر نزیک کردووه‌ته‌وه‌.

نتانیاهۆ که‌ له‌ پارلمان قسه‌ی ده‌کرد، وتی: ده‌بێت له‌ دژی ئێران له‌ سووریا هه‌نگاو هه‌ڵبگرین.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: په‌یوه‌ندی به‌هێز گرنگ تره‌. ئه‌م بابه‌ته‌ ڕێگه‌ به‌ ئێمه‌ ده‌دات که‌ ڕووبه‌ڕووی کێشه‌کانی ناوچه‌که‌ ببینه‌وه‌، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیلیش ئه‌م شته‌ گرنگه‌.

News Code 22417

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =