هێرشێکی داعش له‌ سنووری سووریا و عێراق تێکشکا

فه‌رمانده‌یی سنووره‌وانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ هێرشێکی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ سنووری سووریا و عێراق تێکشکاوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌خباری عێراق، فه‌رمانده‌یی سنووره‌وانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ ته‌م و مژی کەش‌ و هەوا  بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌کان سوودیان بردووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌: ئه‌ندامانی داعش هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر خاڵی سنووری عێراق له‌ ناوچه‌ی قائیم له‌ سنووری عێراق و سووریا.

له‌ کۆتایدا هاتووه‌: داعشییه‌کان له‌م ڕێگه‌وه‌ ده‌یانویست بێنه‌ ناو خاکی عێراق به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی به‌رگری هێزه‌ عێراقییه‌کان بوونه‌وه‌ و شكستیان هێنا.

News Code 22412

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =