ئەگەری هەیە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی داوای لە کار لابردنی بێن سەلمان بکەن

مامۆستای زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکا لە سەر ئەو باوەڕەیە: قسەکانی عەرەبستان لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا شتێکی ڕواڵەتی بوێرانەیە چونکوو عەرەبستان لە باری ئاسایشیەوە زۆر پشتی بە ئەمریکا و ڕۆژاوا بەستووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: هەواڵی ون بوونی جەماڵ خاشقجی نووسەر و ڕەخنەگری بەناوبانگی سعوودی پاش چوونە بۆ ناو کونسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ و پاش ئەوە بڵاو بوونەوەی هەواڵی تیرۆری ناوبراو لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی ئالی سعوودەوە شەپۆلێک لە کاردانەوەکانی بەرانبەر سیاسەتە سەرکوتکارانەکانی موحەمەد بێن سەلمان وەلئعەهدی عەرەبستان بەدواوە بووە؛ وەلیعەهدێک کە هیچ جۆرە ڕەخنەیەک دژی سیاسەتەکانی قبووڵ ناکات و بە خراپترین شێوە کاردانەوە دەنوینێت بەرانبەر هەر جۆرە ڕەخنەیک.

ڕۆژنامەی "ئای"چاپی بریتانیا لە وتارێکدا لە ژێر ناو" هەڵە هەژماری سعوودی سەبارەت بە خاشنی خاشقجی" نووسی: پیلانی کوشتنی خاشقجی  ڕۆژنامەڤانی دژبەری عەرەبستانی نیشاندەری هەوڵ و سیاسەتی وەحشیانەیەکە کە ڕیاز بۆ بێدەنگ کردنی ئەو کەسانە کە لە دەسەڵات دوور بوونەتەوە و ترساندنی تەواوی دژبەران گرتوویەتە بەر. ئامانج لە ئەو کارانە ئەوەیە کە عەرەبستان نیشانی بدات هەر جۆرە ڕەخنەیەک تەنانەت بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە گەڵ توندترین سزاکان بەرەوڕوو دەبێتەوە. ئەمە هەر تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆرییە کە دەنگی دژبەرانی تییدا نابیسترێت.

لە گفتوگۆ لە گەڵ پڕۆفسۆر شیرین هاتنەر مامۆستای زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکا سەبارەت بە ئەوەی کە پرسی ون بوونی جەماڵ خاشقجی نووسەر و ڕەخنەگری سعوودی تا ئەو ئاستە ڕەنگدانەوەی هەبێت و کاردانەوەی بەدواوە بێت لێک دراوەتەوە کە لە درێژەدا دێت.

بە پێی پێوەندییەکانی ڕۆژاوا و بەتایبەتی ئەمریکا لە گەڵ عەرەبستان، بۆچی پرسی جەماڵ خاشقجی ئەوەندە دەنگی دایەوە؟ زیاتر لە پرسی مافی مرۆڤ بە بۆنەی باسی کڕینەکانی چەک و تەقەمەنی عەرەبستان لە لایەکەوە و فرۆشی نەوت لە لایەکی ترەوە لە لایەن ئەو وڵاتەوە، جۆرێک چاوپۆشی لە بەرانبەر عەرەبستانەوە کراوە لە لایەن ئەو وڵاتانەوە. بەڵام لە پرسی جەماڵ خاشقجی پرسەکە جیاوازە. هۆکارەکەی چییە؟

کوشتنی جەماڵ خاشقجی پرسێکی تایبەتە چونکوو بە پێی ڕاپۆرتەکان ناوبراو لە کونسوڵگەری عەرەبستانی سعوودی لە ئەستەنبۆڵ بە فەرمانی خودی وەلیعەهد کوژراوە.

کوشتنی جەماڵ خاشقجی لە گەڵ پرسی سنووردار کردنەوەی ئازادی بەیان ڕۆژنامەڤانەکان و تەنانەت زیندانی کردنیان جیاوازە. ئەمە پرسێکی جیدی ترە و کەواتە زۆر قورسترە بۆ لاینەگرە ڕۆژاواییەکانی ڕیاز.

جگە لە ئەوە، خاشقجی ڕۆژنامەڤانێکی زۆر بەناوبانگ و وتارنووسی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بوو. کەواتە، مێدیاکانی ئەمریکا کوشتنی ناوبراو بە سووکایەتی بە خۆیان دەزانن. جگە لە ئەمانەش، چۆن واشنتۆن پۆست لە رابردوودا زۆر بە باڵای موحەمد بێن سەلماندا هاتبوو، میدیا ئەمریکییەکان فوشاری زیاتر بۆ نیشان دانی بێ لایەنی خۆیان هەست پێدەکەن و لەم ڕووەوە داوای کاردانەوە جیدی بە کوشتنی خاشقجی دەکەن.

بڕێک لە سەر ئەو باوەڕەن چونکوو عەرەبستان نرخی نەوتی بە پێی داخوازی ترامپ نەهێنایە خوارەوە، ئەمریکا لە ڕێگای پرسی خاشقجییەوە بە دوای گوشار خستنە سەر عەرەبستانە. ڕای ئێوە چییە؟

من پیم وا نییە کە قبووڵ نەکردن یا نەتوانینی عەرەبستانی سعوودی لە کەم کردنەوەی نرخی نەوت کاریگەری بکاتە سەر کاردانەوە بە کوشتنی خاشقجی. پرسی خاشقجی بۆ ئەمریکا بۆ ئەمریکا کە موحەمەد بێن سەلمانی بە شێوەیەکی زۆر دۆستانە گرتووەتە باوەش زۆر گرنگ و شەرم هێنەرە.

ئەگەر ئەمریکا هەوڵی جیدی نەدات لە سەر دۆسیەی کوشتنی جەماڵ خاشقجی پلە و پایەی لە بواری مافی مرۆڤ خەساری جیدی دەبینێت.

بڕێک وڵاتانی ڕۆژاوایی لەوانە ئەمریکا، هەڕەشەی گەمارۆدانیان لە عەرەبستان کردووە. لە بەرانبەردا عەرەبستانیش لە کاردانەوەی شیاو لە ئەگەری گەمارۆدان قسەی کردووە. بە ڕای ئێوە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ عەرەبستان لە سەر پرسی جەماڵ خاشقجی تا کوێ دەچێتە پێشەوە؟

لە سەر قاغەز، عەرەبستانی سعوودی دەتوانێت کارەکانی ئەمریکا و وڵاتانی تری ڕۆژاوای بە کەم کردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت یا هەڵوەشاندنەوەی کڕینی چەکەکانی خۆی قەرەبوو بکاتەوە. بەم حاڵەوە، لە ڕاستیدا، توانایی ڕیاز سنووردارە چونکوو پادشا بۆ دابین کردنی ئاسایش پشتی بە ڕۆژاوا بەستووە و بڕوای پێ کردووە.

من پێم وایە ئەم عەگەر هەیە کە بڕێک بەڵگە بدۆزرێتەوە کە دەستێوەردانی بێن سەلمان لەم بارەوە ئاشکرا دەکات. من پێم وایە کە ئەو قسانەی عەرەبستانی سعوودی قسەی دلێرانەیە.

پرسی خاشقجی چ کاریگەریەک لە سەر داهاتووی دەسەڵاتی موحەمەد بێن سەلمان دەبێت؟

پێش لە ڕووداوی خاشقجی، بڕێک لە چاوەدێرانی ڕۆژاوایی ڕەخنەیان لە بێن سەلمان گرتووە. بڕێک لە سیاسەتەکانی ناوبراو، لەوانە شەری لە گەڵ قەتەر، بووتە هۆی کێشە بۆ وڵاتانی ڕۆژاوایی. کەواتە، چاوەڕوانی دەکرێت کە ئەمریکا و وڵاتانی تری ڕۆژاوایی داوا لە بێن سەلمان بکەن هێز و دەسەڵاتی خۆی کەم بکاتەوە یا تەنانەت لە پۆستی وەلیعەهدی بینێنە لاوە.

بە هەر حاڵ، پرسی خاشقجی بە دڵناییەوە پرسەکانی پێوەندیدار بە جێگرایەتی لە عەرەبستانی سعوودی پێچراوتر دەکاتەوە.

News Code 22410

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =