عادل عەبدولمەھدی نووسینگه‌که‌ی ده‌باته‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بریاریدا بە گواستنەوەی نوسینگەکەی بۆ دەرەوەی ناوچەی سەوزی بەغدا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەھدی  رایگەیاند: "سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لە نووسینگە نوێیەکەی کە دەکەوێتە بەرامبەر وێستگەی سەرەکی شەمەندەفەرە جیھانییەکان لە ناوچەی کەرخ دەستی بەکار کردوە".

لە دوای ڕووخاندنی رژێمی سەدام حسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ تەواوی ئەو حکوومەتانەی پێکھێنراون لەو ناوچە پارێزراوە ئەمنییەدا بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد که‌ عادل عەبدولمەھدی چەند دیدارێکی لەناو بینا نوێیەکەیدا ھەبووە کە تایبەت بووە بە پێکھێنانی حکوومەتی نوێ  و بەرنامەکانی، ھەروەک لەھەمان شوێن پێشوازی لە جۆن سۆلیڤان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردوە.

News Code 22397

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =