بانگهێشتی رێبەری باڵا بۆ نمانەی بنەمای ئیسلامی ئێرانیی پێشکەوتن

لە دوای داڕشتنی نمانەی بنەمای ئیسلامی ئێرانیی پێشکەوتن، ئایەتوڵڵا خامنەیی دەزگاکان، ناوەندگەلی زانستی، بلیمەتان و خاوەن‌ڕایان بۆ لێکدانەوەی قووڵی ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی بەڵگەی تۆمارکراوە و ئاراستەکردنی بیروڕای ڕاوێژکارانە بانگهێشت کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی رێبەری باڵا، لە دوای داڕشتنی نمانەی بنەمای ئیسلامی ئێرانیی پێشکەوتن، کە تێیدا گرینگترین بنەماکان و ئامانجگەلی پێشکەوتن و ئاسۆی چاوەروانکراوی وڵات لە پێنج دەیەی داهاتوو باس کراوە و تەگبیرە کاراکان بۆ مسۆگەریان داڕێژراوە، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دەزگاکان، ناوەندگەلی زانستی، بلیمەتان و خاوەن‌ڕایان بۆ لێکدانەوەی قووڵی ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی بەڵگەی تۆمارکراوە و ئاراستەکردنی بیروڕای ڕاوێژکارانە بانگهێشت کرد.

بەڕێزیان هەروەها فەرمانیان دایە ناوەندی نمانەی بنەمای ئیسلامی ئێرانیی پێشکەوتن کە بە ڕاوێژ لە گەڵ سەرچاوە ئاماژە پێدراوەکان لە ڕاگەیێندراوەکە، ڕا و پێشنیارگەلی تەواوکەر بە وردی لێکدەنەوە و وەبەرهێنانی بۆ بکەن و نموونەی بەرزکراوەی نمانەی بنەمای ئیسلامی ئێرانیی پێشکەوتن لانی زۆر تا دوو ساڵی داهاتوو بۆ پەسند و ڕاگەیاندن ئاراستە بکەن، بە چەشنێک کە لە سەرەتای سەدەی پانزدەی کۆچی هەتاوی جێبەجێ کردنی ئەو نمانە بە خێرایی گونجاو دەست پێبکەن و کاروباری وڵات بە پێی ئەو جێبەجێ بکەن.

ڕێبەری باڵا لەو ڕاگەیێندراوەدا ڕاشیانگەیاند: بە ڕێنوێنی و یارمەتی خودا و هەوڵی چەند هەزار کەس لە خاوەنڕایان و مامۆستایانی زانکۆکان و حەوزەوی و بلیمەتانی لاو بۆ داڕشتنی نمانەی ئیسلامی ئێرانیی پێشکەوتن، دوای حەوت ساڵ لە چلەمین ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئەنجام گەیشت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لەوەش کرد: ئەم بەڵگەیە باس لە گرینگترین بنەماکان و ئامانجگەلی پێشکەوتن و ئاسۆی چاوەروانکراوی وڵات لە پێنج دەیەی داهاتوو دەکات و تەگبیرە کاراکان بۆ مسۆگەریان داڕێژێت، که وەدی هێنانی کارێکی مەزن و دژوار و لە هەمان کاتدا مومکین و شیرینە و رێخۆشکەرە بۆ شارستانییەتێکی نوێی ئیسلامی ئێرانی لە ژینگەی ئێراندا.

لە ڕاگەیێندراوەکەی رێبەری باڵادا بە بەرزنرخاندنی بیرمەندان و مامۆستایان و خاوەن‌ڕایان کە ئەو بەڵگە گرینگە و بەڕێوەبەریی تۆمارکردنیان لە ئەستۆ بووە، فەرمان دراوەتە ناوەندەکانی خوارەوە، کە:

۱- مه‌کۆی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران بەڵگەی پێویست وەک چوارچێوەی باڵادەستی سیاسەتگەلی گشتی بخاتە ژێر تێبینییەوە و پێشنیارگەلی تەواوکەر بۆ گەیشتن بە دڵنیایی لە شێاوێتیی لە پێگەی باس کراودا ئاراستە بکات و پاش ڕاگەیاندنی ئاراستەی کۆتایی نمانەی بنەمای ئیسلامی ئێرانیی پێشکەوتن، هاوسەنگ لە گەڵ ئەو نمانەیە  بە سیاسەتگەلی گشتیی نیزامدا بچنەوە.

۲- مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بە ڕوانینێکی نیشتمانی ئاور لەو بەڵگەیە بداتەوە و خاڵە زەروورییەکان بۆ بەرزکردنەوەی وەک بەڵگەیەکی باڵادەستیی یاساگەلی پلانیی وڵات، پێشنیار بکات و هەنگاوگەلی پێویست بۆ ئامادە کردن و پەسند کردنی پلان و پڕۆژەیاساگەلی پلانیی لە چوارچێوەی ئاراستەی کۆتاییدا دیاری بکات.

۳- دەوڵەت سەرەڕای تێبینییە بە پەلەکان، ئەو بەڵگەیە لە بابەتی لایەنی جێبەجێ کردن و گۆڕانکاریی لێک بداتەوە و پێشنیارگەلی پراتیگی بۆ بەرزکردنەوەی ئاراستە بکات. هەروەها خەزێنەی بەڕێوەبەری و کارناسیی دەوڵەت لە ناوەند و پارێزگاکان بۆ ئەو مەبەستە بە کار بێنێت.

۴- ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگی، ئەنجومەنی باڵای فەزای مەجازی لە بواری ئەرکەکانیاندا ئەو ئاراستە لە نمانەکە لێکدەنەوە و پێشنیاری پێوست بدەن.

۵- زانکۆکان و حەوزەگەلی زانستی و خاوەن‌ڕایان ئەو بەڵگەیە لێکدەنەوە و بە پێدانی پێشنیارگەلی دیار بۆ بەرزکردنەوەی زیاتر لە جاران، لە داڕشتنی ئامانج و رێگەی پێشکەوتنی وڵات بەشدار بن.

۶- ناوەندی نمانەی بنەمای ئیسلامی ئێرانیی پێشکەوتن بە ڕاوێژکردن لە گەڵ سەرچاوەکانی سەرەوە، پلانی زەمانیی لێکدانەوەی ئاراستەی ئامادەکراوی نمانەکە لە لایەن ئەوانەوە ڕێک بخرێت و ڕاوبۆچوون و پێشنیارە تەواوکەرەکان وەربگرن و بە وردبینی لێکدەنەوە و وەبەری بێنن و بە ئیزنی خودا ئاراستەی بەرزکراوەی نمانەی بنەمای ئیسلامی ئێرانیی پێشکەوتن لانی زۆر تا دوو ساڵی داهاتوو بۆ پەسند کردن و ڕاگەیاندن ئامادە بکەن.

۷- پاش ئەوە بۆ ئامادەکردنی تەواو دەزگاکانی وڵات و یارمەتی گەشتیی خەڵکی بۆ جێبەجێ کردنی نمانە، کاتێک تەرخان دەدرێت، بە چەشنێک کە بە ئیزنی خودا لە سەرەتای سەدەی پانزدەی کۆچی هەتاوی جێبەجێ کردنی نمانەی بنەمای ئیسلامی ئێرانیی پێشکەوتن بە پێشەکیی پێویست و بە خێرایی گونجاو دەست پێبکرێت و کاروباری وڵات بە پێی ئەو جێبەجێ بکەن.

۸- ناوەندی دەنگ و ڕەنگ و دەزگاگەلی بانگەشەیی و ڕاگەیاندنی فەرمی وڵات هەواڵی چالاکییە باس کراوەکان بڵاو کەنەوە، هەڵبەت لێکدانەوە و بەرزکردنەوەی ئاراستەی ئێستای نمانەکە لە لایەن سەرچاوە و ناوەندەکانی سەرەوە تەرکیزی دەخرێتە سەر، بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوە گرینگە تووشی ململانێی رۆژمەرە نەیەت.

شایانی باسە، نمانەی بنەمایی چوارچێوەی نمانەی ئیسلامی ئێرانیی پێشکەوتن پێناسەیەکە بۆ هەنگاوە گشتییەکانی گۆڕانکاریی گونجاوی ئێران لە بوارەکانی ئەندێشە، زانست، مەعنەوییەت و ژیان بەرەو شارستانییەتی نوێی ئیسلامی ئێران لە نیو سەدەی داهاتوو کە بە بەشداریی بەربڵاوی بیرمەندان و خاوەن‌ڕایانی ئێرانی و بە پێی جیهان‌بینی و پرێنسیپەگەلی ئیسلامی و بایەخەکانی شۆڕشی ئیسلامی و بە ئاوردانەوە لە پێداویستیگەلی کۆمەڵایەتی و سەرزەوینی و میراتی فەرهەنگی ئێران و بە پێی میتۆدە زانستییەکان و بەکارهێنانی دەستکەوتگەلی مرۆیی و خوێندنەوەی داهاتووتوێژەرانەی گۆڕانکارییە جیهانییەکان داڕێژراوە و بریتییە لە بنەماکان (گرینگترین پێش‌مەرجگەلی ئیسلامی، فەلسەفی و زانستیی جیهانگر و ڕوو لە پێشکەوتن)، ئامانجەکان (بایەخگەلی سەرووزەمانی – سەرووشوێنگەیی و ڕەهەندبەخشی پێشکەوتن)، ڕیسالەت (پەیمانی هاوبەشی خەڵکی و نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پێشکەوتن)، ئاسۆ (ئامانجەکانی نمانەکە بۆ کۆمەڵگا و ژینگەی ئێران لە نیوسەدەی داهاتوو وێنا دەکات و ئامانجە ڕاستەقینەکانی جەماوەر، کۆمەڵگا و حکوومەتی ئێران لەو کاتەدا دیاری دەکات) و تەگبیرەکان (بڕیار و هەنگاوە بنەمایی و درێژخایەنەکان بۆ چارەسەریی پرسە گرینگەکانی وڵات و وەبەرهێنانی توانستە هەرمانە نیشتمانییەکان بە مەبەستی پێکانی ئاسۆ)ـه.

News Code 22394

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =