دۆلار ته‌نیا هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه‌ که‌ بۆی ماوه‌ته‌وه‌

سه‌رۆکی پارلمانی تورکیا جه‌ختی کرد که‌ دۆلار ته‌نیا هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه‌ که‌ بۆی ماوه‌ته‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆکی پارلمانی تورکیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی پارلمانی وڵاتانی موسوڵمان ئاماژه‌ی دا: ئه‌مریکا له‌ دۆلار وه‌ک چه‌ک سوود ده‌بات، هه‌ر ڕۆژ له‌ ژماره‌ی هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا که‌م ده‌بێته‌وه‌ و ئێسته‌ دۆلار ته‌نیا هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه‌ که‌ بۆی ماوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌مریکا پڕۆسه‌ی ده‌ر کردنی تیرۆریسته‌کان له‌ مه‌نبه‌جی دوا خستووه‌، هه‌روه‌ها به‌داخه‌وه‌ پشتیوانی له‌ تیرۆریسته‌کانی په‌که‌که‌ و یه‌په‌گه‌ ده‌کات و چه‌کیان پێ ده‌دات.

سه‌رۆکی پارلمانی تورکیا زیادی کرد: ناکرێت له‌ گرووپێکی تیرۆریستی بۆ له‌ناو بردنی گرووپێکی تیرۆریستی دیکه‌ یارمه‌تی وه‌ربگیردرێت، به‌یانی ڕۆژ بۆ له‌ناو بردنی هه‌مان گرووپی تیرۆریستی چی ده‌که‌ن. گرووپێکی تیرۆریستی نوێ ساز ده‌که‌ن؟

شایانی باسه‌ که‌ تورکیا له‌ هاوکاری نێوان ئه‌مریکا و کوردی سووریا تووڕه‌یه‌ و به‌رده‌وام دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ڕاگه‌یاندووه‌.

News Code 22390

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =