به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق له کۆنفڕانسی دژایه‌تی کردنی ده‌مارگرژی له دژی ژنان وتی: دژایه‌تی کردنی ده‌مارگرژی له دژی ژنان یه‌کێکه له ئه‌رکه پیرۆزکانی مرۆڤایه‌تی و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه له هه‌موو ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان داوا ده‌که‌م له‌مباره‌وه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئیسلام ڕاسته‌قینه ئێمه‌ی فێر کردووه تاکوو دژایه‌تی هه‌موو جۆره ده‌مارگرژییه‌ک چ بنه‌ماڵه‌یی و چ تیرۆریستی بکه‌ین، ده‌مارگژی له دژی ژنان له هه‌موو ناوچه‌یه‌کی جیهان بوونی هه‌یه و پێویستی به هاوکارییه‌کی جیهانی هه‌یه.
حه‌کیم ئاماژه‌ی به دۆخی عێراقیش کرد و وتی: په‌ره‌سه‌ندی دیموکڕاسی له عێراق له ئارا دایه و دیمان ئازادانه سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی پارلمان هه‌ڵبژێردران، کام به‌ربژار زیاترین لێهاتوویی بوو هه‌ڵبژێردرا. ئه‌م په‌رسه‌ندنی دیموکڕاسییه دبێته سه‌رچاوه‌ی بۆژانه‌وه و ئاوه‌دان بوونه‌وه و خزمه‌تگوزاری له عێراقدا.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: سیستمی حوکمڕانی عێراق فدراڵییه ئه‌م جۆره سیستمه پێویستی به پشتیوانی سه‌رۆک وه‌زیران هه‌یه تاکوو بتوانێت به باشی شه‌ڕی دژ به گه‌نده‌ڵکاری بکات. ده‌وڵه‌تی داهاتوو کیشه‌ی زۆری له بواری شه‌ڕی دژ به گه‌نده‌ڵی هه‌یه و ده‌بێت هه‌موومان یارمه‌تی بده‌ن. ده‌بێت عێراق له ناکۆکییه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان خۆی به دوور بگرێت، عێراق خۆی کێشه‌ی و ناکۆکی زۆری هه‌یه و هه‌ڵگری کێشه‌ی دیکه نییه.
سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق له کۆتایدا جه‌ختی کرد که سه‌قامگیری ناوچه‌که بێ سه‌قامگیری عێراق نایه‌ته دی و ته‌نیا عێراقێکی به‌هێز ده‌توانێت دژی تیرۆریسته‌کان یارمه‌تی کۆمه‌ڵگای جیهانی بدات.
بۆچوونی ئێوە