جەختی حەکیم و جبووری بۆ پاڵپشتی لە عادڵ عەبدولمەهدی

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە دیدارێکی هاوبەشدا لە سەر پێویست بوونی پاڵپشتی لە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێراو بۆ پێکهێنانی دەوڵەت جەختیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حیکمەی وەتەنی، سەید عەمار حەکیم رێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی لە گەڵ سەلیم جبووری سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق دیداری کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو دیدارەدا ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو لێک دراوەتەوە.

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی لە ئەو دیدارەدا لە سەر گرنگایەتی پاڵپشتی لە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێراو بۆ پێکهێنانی کابینە جەختیان کرد.

ناوبراو هەروەها لە سەر زەروورەتی دوور کردنەوەی عێراق لە کێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و زووم لە سەر خزمەتگوزاری و بەدی هێنانی داواکرییەکانی نەتەوەی عێراق جەختی کرد.

سەلیم جبووریش هەروەها لە سەر پێویست بوونی پاڵپشتی هەمووان لە عادڵ عەبدولمەهدی جەختی کرد

News Code 22385

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =