بەرژەوەندی عێراق بخەنە پێش بەرژەوەندی حزبییەوە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە سیاسەتوانانی عێراقی کرد تا بەرژەوەندی وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندی حزبی خۆیانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامەکەی خۆیدا بە سیاسەتوانە کوردەکانی ئەهلی سوننەی عێراقی وت: من ئەم لە ئەم پەیامەدا ئەهلی سوننە عێراق و سیاسەتوانان دەخەمە بەر دەنگەوە. سوێندتان دەدەم بە بەرخۆدانمان بەرانبەر داگیرکاران، نوێژی یەکپارچەمان، کردنە دەرەوەی تەجاوزکاران، هەڵوێستی میانەڕەومان لە موسڵ و ئەنبار و خوێنەکانمان کە لە کەناری خوێنەکانی ئێوە لە پارێزگا زوڵم لێکراوەکان ڕژا.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: سوێندتان دەدەم تا دابەشکاری و تایفەگەراییەکان بنێنە لاوە و بەرژەوەندی گشتی بخەنە پێش بەرژەوەندی حزبییەوە و تەواوی گەندەڵکاران و تایفەگەراکان دوور بکەنەوە.

سەدر جەختی کرد: کاتی ئەوە گەشتووە کە لە پاڵ یەکەوە لە ئاسایش و بە دوور لە خەنجەری خەیانەت و دانوستانی گەندەڵکارانە ژیان بکەین.

News Code 22384

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =