دەستکەوتەکانی ئێستای تورکیا  لە عێراق و سووریا کەمە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە دەستکەوتەکانی ئێستای ئەنقەرە لە عێراق و سووریا بەس نین و ئەبێ زیاتر لە ئەمانە بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند: تورکیا دەتوانێت لە پرسی ناوچەیی بە تایبەتی عێراق و سووریا دەوری هەبێت.

ناوبراو بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: تورکیا بوونی هەیە هەروەها لە سەر کورسی دانوستان لە سەر پرسە ناوچەییەکان هەیە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەدا لە سەر زەروورەتی نەکشانەوە لە سەر خاک و کورسی دانوستان لە بەرژەوەندی لایەنێکی دیکە جەختی کرد.

ناوبراو لە هەمان کاتدا وتی کە ئەنقەرە دەستکەوتەکانی خۆی لە سووریا و عێراق بەس نازانێت.

News Code 22383

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =