ترامپ سپاسی ئەردۆغانی کرد

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ هاوتا تورکیاییه‌که‌ی به‌ هۆی ئازاد بوونی قه‌شه‌ ئه‌مریکاییه‌که‌ سپاسی کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دوێنێ شه‌و له‌ په‌یامێکی تویتری له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ هۆی ئازاد بوونی قه‌شه‌ ئه‌مریکاییه‌که‌ سپاسی کرد.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ درێژه‌دا نووسی: له‌گه‌ڵ قه‌شه‌ ئه‌ندروو برانسۆن که‌ له‌ تورکیا ئازاد بوو، کاتژمێر ۰۲:۳۰ ئێواره‌ له‌ کۆشکی سپی دیدارم کرد.

 قه‌شه‌ ئه‌مریکاییه‌که‌ له‌ تورکیا به‌ هاوکاری تیرۆریسته‌کان له‌ کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ تۆمه‌تبار کرا و ۳۵ ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه‌.

ئه‌و له‌ شاری ئه‌زمیری تورکیا دادگایی کرا و تاکوو دوێنێ له‌ زیندان بوو، به‌ڵام دوای گوشاره‌ ئابوورییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر تورکیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ناچار بوو که‌ ئازادی بکات.

ڕۆژی هه‌ینی دادگای ئه‌زمیر دیسان سه‌باره‌ت به‌م که‌یسی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا و له‌ کۆتایدا ۳ ساڵ زیندانی بۆ قه‌شه‌ ئه‌مریکاییه‌که‌ بڕییه‌وه‌ که‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ۳ ساڵ بوو له‌ زینداندا بوو، ئازاد کرا.

News Code 22382

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =