به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، ئانیا نیستات، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕێکخراوی لێبورده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له شاری به‌یروت سه‌باره‌ت به ڕه‌قه وتی: هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌ییه به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر شاری ڕه‌قه ئه‌م شاره‌ی خاپوور کردووه.
ئه‌و زیادی کرد: زیاتر له ۸۰ له سه‌دی بیناکانی شاره‌که وێران بووه و ئێسته یه‌ک ساڵ به سه‌ر ته‌واو بوونی شه‌ڕی دژ به داعش تێپه‌ڕ ده‌بێت. هه‌زاران ته‌رم هێشتا له ژێر بینا وێرانه‌کان ماون که ده‌بێت ده‌ربێن و ئه‌م کاره‌ش له حاڵی ته‌واو بوون دایه.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی لێبورده‌یی نێونه‌ته‌وه‌یی وتی: تاکوو ئێسته ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شاره‌که ده‌ستی پێ نه‌کردووه و ۳۰ هه‌زار ماڵ وێران بووه و ۲۵ هه‌زاریش زیانی وردیان به‌ر که‌وتووه، زۆربه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ی تاکوو ئێسته له ژێر بینا ڕووخاوه‌کان ده‌رهاتوون خه‌ڵکی ئاسایی بوون.
بۆچوونی ئێوە