زیاترین گوشار ده‌خەینه‌ سه‌ر ئێران

ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانیی ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کرد: تاران دوژمنی واشنتۆنه‌ و زیاترین گوشار ده‌خینه‌ سه‌ر ئێران.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی نیوز ئاڕمینا، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی کۆشکی سپی سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی خۆی بۆ ئۆراسیا ڕایگه‌یاند: ئه‌م دیداره‌ له‌ درێژه‌ی گفتوگۆکانی نێوان دۆناڵد ترامپ و ڤلادیمیر پووتینه‌ که‌ هاوینی ڕابردوو له‌ هێلسینکی له‌ فه‌لاند ئه‌نجام بوو، له‌ چه‌ند بابه‌تدا دانوستان کراوه‌ و پێشکه‌وتن به‌ ده‌ست هاتووه‌.

ئه‌وه‌ زیادی کرد: ئێمه‌ کێشه‌ و ناکۆکیمان له‌ ناوچه‌ی قه‌فقاز هه‌یه‌. وڵاتانی قه‌فقاز ڕۆڵێکی گرنگیان له‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران، ڕووسیا و تورکیا هه‌یه‌.

بۆڵتۆن زیادی کرد: لام وایه‌ که‌ ئێران دوژمنی ئه‌مریکایه‌. به‌م هۆیه‌وه‌ بوو که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ به‌رجام کشایه‌وه‌، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌ که‌ گه‌ماڕۆ ئابوورییه‌کان جارێکی دیکه‌ ده‌سه‌پێته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ زیاترین گوشار ده‌خینه‌ سه‌ر ئێران و هه‌ڵبه‌رت ڕوونیش بڵێم، کاریگه‌ری زۆریشمان له‌ ڕووه‌وه‌ بووه‌.

News Code 22375

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =