دیداری ترامپ و قه‌شه‌ ئەندرو برۆنسن له‌ کۆشکی سپی

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە قەشە ئەندرو برۆنسن کرد کە دوێنێ لەلایەن دادگایەکی تورکیاوە ئازادکرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سەرۆکی ئەمریکا بە قەشەکەی وت: "دەمەوێت پیرۆزبایت لێبکەم چونکە تۆ ئەمریکات پاراستووە، تۆ سودت زۆرە کە ئەویش لە باوەڕ و بەهێزیتدایە، لەوەی کە کردووتە و پیایدا تێپەڕیویت دەرکەوتووە."

 ترامپ وتیشی: ئەمریکا بە جدی کاریکرد بۆ ئازادکردنی قەشەکە و لە بەرامبەریشدا قەشە برۆنسن سوپاسی ترامپ و ئیدارەی ئەمریکای کرد کە کاریان بۆ ئازادکردنی کرد، هاوکات قەشەکە نزای بۆ ترەمپیش کرد.

برۆنسن بە ترامپی وتووه‌: "لەو کاتەوەی کە بوویتە سەرۆکی ئەمریکا، ئاگاداربووم کە لە هەوڵدابوویت بۆ ئازادکردنم."

رۆژی هەینی دادگای تورکیا بڕیاری ئازادکردنی قەشە ئەندرۆ برۆنسنی ئەمریکیی دەرکرد، کە ماوەی دوو ساڵە لە تورکیا مانەوەی زۆرەملێی بەسەردا سەپێنرا.

بە پێی بڕیارەکەی دادگای تورکیا، سێ ساڵ و ٤٥ رۆژ زیندانی بەسەر قەشە ئەندرۆ برۆنسن سەپێنراوە، بەڵام سزاکە جێەبجێکردنی راگیراوە.

قەشە ئەندرۆ برۆنسۆن ماوەی دوو ساڵ بوو بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ بزوتنەوەی خزمەت و پەکەکە و تێوەگلانى لە هەوڵى کودەتاکەى ساڵى ٢٠١٦ دەستگیرکرابوو و هه‌ر ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ی ئاڵۆزاندبوو.  

News Code 22373

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =