لەناو بردنی گرووپێکی تیرۆریستی لە کرماشان/۲ تیرۆریست کوژران

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند کە لە ڕۆژئاوای وڵات گرووپێکی تیرۆریستی جودایی خوازیان لە ناو خانوویەکدا تێکشکاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات،  هێزەکانی ئیتلاعات  لە کرماشان گرووپێکی تیرۆریستی جودایی خواز کە لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێرانەوە هاتبوون و لە خانوویەکدا خۆیان حه‌شاردابوو خستە ژێر چاودێڕی ورد و دوای شەڕ و پێکدادان دوو تیرۆریست کوژران.

ئەم گرووپە تیرۆریستە چەند پارچە چەک، نارنجۆک، چەکی قورس و بەڵگەی نەهێنیان لەگەڵ بووە کە دەستی بەسەردا گیرا.

ئەم بەڵگانە نیشان دەدات کە وڵاتانی توندڕۆی عەرەبی پشتیوانی لە چالاکی تیرۆریستەکان لەناو خاکی ئێران بۆ چەندین کاری تیرۆریستی  دەکەن.

News Code 22370

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =