عەرەبستان چاوەڕوانی "سزایەکی قورس" بێت

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڕەشەی کرد کە ئەگەر عەرەبستان لە پشت ڕووداوی شوێن بزبوونی "جەماڵ خاشقجی"دا بێت، ڕیاز دەبێ چاوەڕوانی "سزایەکی قورس" بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گوشارگەلی میدیایی لە سەر دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە جەماڵ خاشقجی رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ناچار لە کاردانەوەیەکی نوێ کرد.

هەر لەو پەیوەندییە سپۆتنیک  ڕاپۆرتی دا کە ترامپ هەڕەشەی کردووە ئەگەر عەرەبستان لە پشت ڕووداوی شوێنبزبوونی "جەماڵ خاشقجی"دا بێت، ڕیاز دەبێ چاوەڕوانی "سزایەکی قورس" بێت.

ترامپ لە بەشێک لە پرۆگرامی ٦٠ خولەکی کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی CBS کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە بڵاو بێتەوە، وتی: پێدەچێت سعوودییەکان لە شوێنبزبوونی خاشقجی‌دا دەستی هەبێت، کە لەو ئەگەرەدا ویلایەتە یەکگرتووەکان سزایەکی توند و قورس بە سەر ئەو وڵاتەدا دادەسەپێنێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ترامپ پێشتر وتبووی حەز بە بیستنی هەواڵی هاوپەیوەند بە خاشقجی نییە.

ترامپ هەروەها هەمبەر بە داواکاریی هەندێک لە سناتۆرەکانی ئەمریکی بۆ داخستنی هەناردەی چەک بۆ عەرەبستان بە هۆی ڕووداوەکەی خاشقجی و هەروەها شەڕی یەمەن، وتبووی کە ئامادە نییە سەرمایەدانەریی ١١٠ ملیارد دۆلاریی عەرەبستان قوربانیی ڕووداوەکەی خاشقجی بکات.

جەمال خاشقجی رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی حەوتەی ڕابردوو پاش سەردانی بۆ کۆنسولخانەی عەرەبستان لە شاری ئەستەنبۆڵی تورکیا شوێنبزر بووە و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسەکەی بە دەستەوە نییە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوەش داوە کە تیمێکی ١٥ کەسی لە عەرەبستانەوە بۆ کوشتنی خاشقجی ڕەوانەی تورکیا کراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە محەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان سعوودی حەوتەی ڕابردوو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانێکدا بۆ میدیاگەلی ئەمریکی ئیدعای کردبوو کە خاشقجی ماوەیەکی کەم دوای چوونی بۆ کۆنسولخانەی عەرەبستان، لەوێ چۆتە دەرێ.

لە لایەکی دیکە موجتەهید چالاکی تویتەریی عەرەبستان لە تویتێکدا نووسی: سەرچاوەگەلی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە جەماڵ خاشقجی ئەشکنجە دراوە و دوای کوشتنی تەرمەکەی تیکەتیکە کراوە و وێنەکانی ئەو ڕووداوانەش لە بەر دەستدان.

ناوبراو نووسیشی: ڤیدئۆی ئەشکنجە و کوشتنی خاشقجی بۆ محەمەد بێن سەلمانی وەلیعەهدی عەرەبستان ناردراوە. ئەگەر ئەو هەواڵە پشت‌ڕاشت بێتەوە، ئەوا هەواڵی دەرکرانی ئەو لە تورکیا و گەڕانەوەی بۆ عەرەبستان درۆیە.

موجتەهید لە کۆتاییدا بە پێداگری لە بڵاو و ئاشکراکرانی تەواو وردەکارییەکانی کوشتنی خاشقجی لە لایەن تورکیاوە، زیادی کرد: پێدەچێت کە تورکیا بەڵگەگەلێکی وردبینانە و یەکلاکەرەوەی سەبارەت بە ئەشکەنجەی جەماڵ خاشقجی بە دەستەوەیە و رەنگە بەمزووانە بڵاوی بکاتەوە. وادیارە ئەنجام دەرانی ئەو جەنایەتە پڕۆفێشناڵ نەبوونە و نەیانتوانیوه بە باشی و نەهێنی ئەو کارە ئەنجام بدەن و وردەکارییەکانی بشارنەوە.

کەناڵی "الجزیره" لە زمانی سەرچاوەگەلی ئاگادار بڵاوی کردەوە کە تەرمی جەماڵ خاشقجی رۆژنامەنووسی ناسراوەی سعوودی لە ناوچەیەکی ئەستەنبۆڵی تورکیا دۆزراوەتەوە.

یەک لەو سەرچاوانە ڕایگەیاند: بە پێی هەڵسەنگاندنی سەرەتایی پۆلیسی تورکیا، بەڕێز خاشقجی لە ناوخۆی کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ کوژراوە و پاشان تەرمەکەی بۆ دەرەوەی کۆنسولخانە گواستراوەتەوە.

News Code 22368

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =