هاوپەیمانی ئەمریکا هاوێری دیرەزوری کردە ئامانجی بۆمبای فۆسفۆری

سەرچاوەگەلی خۆجێی لە هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکا بە بۆمبای فۆسفۆری سپی بۆ سەر هاوێری دیرەزور هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سانا، سەرچاوەگەلی خۆجێی ڕایانگەیاند کە هاوپەیمانی ئەمریکا ناوچەگەلێک لە شاری هەجین لە رۆژهەڵاتی شاری دیرەزوری بە بۆمبای قەدەغە کراوی فۆسفۆری سپی بۆردومان کرد.

هێشتا ژمارەی قوربانیانی ئەو هێرشەی ئەمریکا کە بە چەکی قەدەغە کراو لە دژی خەڵکی سڤیلی سووریا لە هاوێری دیرەزور ئەنجامی داوە، ڕانەگەیێندراوە.

ئەو هێرشانەی هاوپەیمانی ئەمریکا بە بیانووی شەڕ لە دژی داعش ئەنجام دراوە. چالاکان، وێنەگەلی ئەو هێرشە ئاسمانییەی هاوپەیمانی ئەمریکایان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردۆتەوە.

مانگی ڕابردووش فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکی هێرشگەلێکیان لە دژی ناوچەی هەجین بە مادەی فۆسفۆری ئەنجام دابوو.

News Code 22367

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =