عەبدولمەهدی بۆ هەڵبژاردنی وەزیران ده‌ره‌تانی ته‌واوی هه‌یه‌

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە پێدانی ئازادی و ده‌ره‌تانی تەواوی ئەو هاوپەیمانییە و سائیرۆن بە سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی کابینەی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی دەوڵەتی نوێ هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، هادی عامری سەرۆکی هاوەپیمانی فەتح وتی کە هاوپەیمانییەکانی فەتح و سائیرۆن ئازادی تەواویان داوەتە عادڵ عەبدولمەهدی بۆ هەڵبژاردنی وەزیران بە بێ هیچ جۆرە گوشارێک.

ناوبراو ڕایگەیاند: هاوپەیمانییەکانی فەتح و سائیرۆن ئازادی تەواویان داوەتە عادڵ عەندولمەهدی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەوڵەت بە بێ هیچ گوشارێک. ئێمە بەس یەک مەرجمان داناوە بۆ عەبدولمەهدی ئەوەی کە سەرکەوێت و ئامادەیی خۆمان بۆ  بەکارهێنانی هەر جۆرە هەوڵێک بە مەبەستی سەرخستنی دەوڵەتی ناوبراومان ڕاگەیاندووە و پاڵپشتی عەبدولمەهدی و دەوڵەتەکەی دەمێنین. کاتێک لە گەڵ عەبدولەمهدی دیدارمان کرد بەس مەرجێکمان بۆی دانا و ئەویش سەرکەوتن لە پێکهێنانی دەوڵەتەکەی و بەدی هێنانی ئەوەی کە خزمەت بە وڵاتە.

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: عەبدولمەهدی ئەبێ خێرا کابینە پێک بهێنێت. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە یارمەتیدەری سەرۆک وەزیران بن بۆ پێکهێنانی دەوڵەت.

News Code 22362

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =