به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، ڕۆژنامه‌ی تایمزی چاپی بریتانیا له میانه‌ی یادداشتێک له ژێر ناوی "هه‌ڵه‌ی سعوودییه سه‌باره‌ت به خاشقجی"، ئاماژه‌ی دا: پیلانی کوشتنی خاشقجی کارێکی دڕندانه‌یه و ئه‌مه‌ش سیاسیه‌تی سعوودییه له دژی دژبه‌ره‌کانی نیشان ده‌دات.
له درێژه‌دا هاتووه: ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م جه‌نایه‌ته ئه‌وه‌یه که سعوودییه به دژبه‌ره‌کانی ڕابگه‌یه‌نێت که ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه کردنی ناڕاسته‌وخۆش له که‌س قبووڵ ناکه‌ن. ئه‌مه هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی حکومه‌تێکی دیکتاتۆرییه که ده‌نگی دژبه‌ره‌کانی خۆی نابیستێت.
له‌م ڕاپۆرته‌دا جه‌خت کراوه: چوونی عه‌ره‌بستان بۆ شه‌ڕی یه‌مه‌ن له ساڵی ۲۰۱۵وه ئه‌نجامی کاره‌ساتباری بووه. بێ ده‌نگی بوونی کۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاستی شه‌ڕی یه‌مه‌ن، عه‌ره‌بستانی به‌م ئه‌نجامه گه‌یاندووه که هه‌ر کارێک بکات که‌س باسی ناکات و کوشتنی خاشقجیش ئه‌مه به ڕوونی ده‌سه‌ڵمێنێت.
بۆچوونی ئێوە