دادگای تورکیا قه‌شه‌ برۆنسۆنی ئازاد کرد

به‌ بڕیاری دادگای ئیزمیر له‌ تورکیا قه‌شه‌ ئه‌ندروو برۆنسۆنی ئه‌مریکایی ئازاد کرا.

ه‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، دوێنێ ئێواره‌ بۆ جاری چواره‌م دادگای قه‌شه‌ ئه‌مریکاییه‌که‌ له‌ تورکیا به‌ڕێوه‌ چوو.

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا دوای دابین کردنی رێوشوێنی ئه‌منیی توند، قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برۆنسنیان بۆ دادگایه‌ک له‌ ئیزمیر گواسته‌وه‌، برۆنسۆن ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ ئیزمیر زیندانی بووه‌. دادگای باڵای تورکیا له‌ کۆتایی ئه‌م خوڵه‌ی چواره‌م دادگایی کردن فه‌رمانی ئازاد کردنی برۆنسۆنی ڕاگه‌یاند.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌ندروو برۆنسۆنی ته‌مه‌ن ۵۰ ساڵ به‌ تۆمه‌تی تیرۆر و سیخوڕی کردن به‌ ۳۵ ساڵ زیندانی سزا درابوو.

دۆناڵد ترامپ به‌ توندی له‌ دژی ئه‌م سزایه‌ وه‌ستایه‌وه‌ و چه‌ندین گه‌ماڕۆ له‌ دژی تورکیا سه‌پاند، دواجار تورکیا ناچار بوو له‌م بڕیاره‌  پاشگه‌ز ببێته‌وه‌.

News Code 22345

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =