ترامپ سەبارەت بە ئێران هەڵەی کرد/ئیسڕائیل به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات

فەرماندەی سوپای پاسداران لە کاردانەوە بە قسەکانی ترامپ وتی: ئەگەر ئێران تاکوو بەرلەمە دەیتوانی تەنیا لە ۱۲ خولەک لە ناوچەکە بەرگری بکات، ئێستە ئەم کاردانەوە خێراترش بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەردار محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کاناڵی سەمیرە جەختی کرد: ئەگەر ئێران تاکوو بەرلەمە دەیتوانی تەنیا لە ۱۲ خولەک لە ناوچەکە بەرگری بکات، ئێستە ئەم کاردانەوە خێراترش بووە.

ئەو زیادی کرد: ئەگەر ئێران ڕووبەڕووی هەڕەشە ببێتەوە، تاران لە وڵامدانەوە لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی گومان ناکات. بەرەی خۆڕاگری ئێستە دوای شەڕەکانی سووریا، عێراق و یەمەن لە ناوچەکە زۆر بەهێزتر بووە.

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: گەماڕۆدانی ئێران بۆ بەرپرسانی ئەمریکایی بووەتە شتێکی ئاسایی. دەر هەر حاڵ ئەم گەماڕۆیانە تاران بەهێزتر و یەکگرتووتر دەکات.

ئەو سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسڕائیل وتی: گومانی تێدا نییە کە ئێران تاکوو لەناو چوونی زایۆنییەکان لە چالاکییەکانی خۆی لە بەرەی خۆڕاگری بەردەوام دەبێت. ئێستە زیاتر لە کاتی لە ناوچوونی ئیسڕائیل نزیک بووینەتەوە.

شایانی باسە کە ترامپ پێشتر ڕایگەیاند بوو کە لە دوای هاتنە سەر دەسەڵات ئێران بەرەو لاوازی چووە.

News Code 22342

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =