بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، هێزەکانی تورکیا دورست کردنی بنکەیەکی سەربازی گەورەیان لە ناوچەی جەبەلول ئەقڕەع دەست پێ کردووە بە جۆرێک کە ئەم بنکە سەربازییە بە سەر شاری لازقییەی سووریا دەڕوانێت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی تورکیە دیوارێکی گەورەش لە ناوچەکە ساز دەکەن کە تاکوو ئاوەکانی نێوان تورکیا و سووریا لە دەریای ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە.
ئاژانسی سپۆنتیک بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک ڕاپۆرتی دا کە دیوارەکە لە حاڵی دروست بوون دایە.
بۆچوونی ئێوە