بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپونتیک، ڕند ڕەحیم، باڵوێزی پێشووی عێراق لە ئەمریکا وتی: بەو پێیەی عەبدولمەهدی هاوڕێی کوردە، بە ئەگەری زۆر تاکوو دوو ساڵی دیکە کێشەکانی هەرێم و بەغدا چارەسەر دەبێت. عەبدولمەهدی کوردەکان بە باشی دەناسێت و ئەوانیش بڕوایان بە سەرۆک وەزیرانی نوێ هەیە.
ئەو زیادی کرد: بەڵام لە ناوخۆی کوردستان چون بڕێک لایەن دژی سەرۆک کۆماری بەرهەم ساڵح بوون، کێشە درێژەی دەبێت.
ئەم سیاسییە عێراقییە وتی: بەغدا و هەرێم سەبارەت بە هەناردە کردنی نەوت ڕێکدەکەون.، بەڵام مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە پەیوەندی بەوەوە دبێت ئایا ئەم هێزانە دێنە ژێر فەرمانی بەغدا یان نا.
بۆچوونی ئێوە