بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، ڕۆژنامەی ئەمریکی واشنتۆن پۆست ڕاپۆرتی دا کە ڕێکخراوی هەواڵگری ئەمریکا پێوەندییەکانی بەرپرسانی سعوودیی لە ژێر چاوەدێری بووە و لە هەوڵی بەرپرسانی سعوودی بۆ دەستگیر کردنی جەماڵ خاشقجی ڕۆژنامەڤان و ڕەخنەگری سعوودی ئاگادار بووە.
ئەو ڕۆژنامە لە درێژەدا ڕاپۆرتی دا: پێوەندییە بینراوەکانی نێوان بەرپرسانی سعوودی لە لایەن ڕێکخراوی هەواڵگری ئەمریکاوە نیشانی دەدات کە ئەوان دەیانویست خاشقجی فریو بدەن و بیکێشنەوە نێو عەرەبستان و پاشان دەستگیری بکەن.
بۆچوونی ئێوە