به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌ن له زاری هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا ڕایگه‌یاند که به‌رپرسانی تورکیا له حاڵی لێکدانه‌وه‌ی کامێرا ئه‌منییه‌کان له‌و شه‌قامانه‌ن که ته‌رمی خاشقجی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه. له‌م نێوانه له دوای لۆرییه‌کی ڕه‌شن که باس ده‌کرێت ته‌رمه‌که‌ی خاشقجی تیدا گوازراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که ئه‌م ئۆتۆمبیله یه‌کێک له‌و ۶ ئۆتۆمبیله بووه که له‌گه‌ڵ ۱۵ هێزه ئه‌منییه‌که‌ی عه‌ره‌بستان چوونه‌ته باڵوێزخانه‌ی سعوودییه له ئهستهنبۆ ڵ. باسی ئه‌وه ده‌کرێت که ئه‌م گرووپه ۱۵ که‌سییه خاشقجیان کوشتووه.
شایانی باسه که دوای ۲ کاتژمێر له چوونی خاشقجی بۆ باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان، ئه‌م ئۆتۆمبیلانه باڵوێزخانه‌که‌یان به‌جێهێشتووه. کامێرا ئه‌منییه‌کان وێنه‌ی ئه‌م لۆرییه ڕه‌شه‌یان تۆمار کردووه که چه‌ندین کاقتۆنی گه‌وره‌شیان تێدا بووه، ئه‌م ئۆتۆمبیله ژماره‌ی دیپلۆماتی به‌سه‌ره‌وه بووه.
بۆچوونی ئێوە