شه‌ڕی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ و داعش له‌ ده‌یره‌زوور توندتر ده‌بێته‌وه‌

دوا قۆناغی ئۆپراسیۆنی شەڕی داعش لە ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا دەستیپێکرد و ھێزەکانی سوریای دیموکراتی ده‌ڵێن : ۲۳ چه‌کداری داعشیان له‌ شه‌و وڕۆژێکدا کوشتووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە)، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماری شەڕو پێکدادانەکانی لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش لەدوا قۆناغی ھەڵمەتی گەردەلولی جزیرە بڵاوکردەوە.

له‌و ڕاگه‌یێندراودا هاتووه‌: "لەماوەی ٢٣ کاتژمێری ڕابردودا ٢٣ چەکداری داعش لە سنووری ده‌یرەزوور کوژراون".

ئەوەش ڕوونکراوه‌ته‌وه‌ که‌ "لە‌ئەنجامی شەڕی نێوان شەڕڤانانی ھەسەدە و تیرۆریستانی داعشدا لە ده‌یرەزور، شەڕڤانان ٥٠٠ مەتر پێشڕەویان کردووە و ٦ خاڵی دیکەیان دامەزراند و دەستیشیان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گرتوە."

ھەسەدە ئەوەشی باسکردووە که‌ "لەبەرەی (حەجین)یش شەڕ چەندین کاتژمێر بەردەوامبوو، تیرۆریستان لەو شەڕەدا ھەموو جۆرە چەکێکی قورسیان بەکارھێنا، بەڵام لەئەنجامدا ھیچ زیانێک بەشەڕڤانانمان نەکەوت و ژمارەی کوژراوەکان و ڕێژەی زیانەکانی چەتەکانیش نەزانراون".

ھەسەدە ئاماری کۆی شەڕو پێکدادانەکانیشی خستۆتەڕوو باسی لەوەکردوە، "بەگوێرەی ئامارەکە، ٢٣ داعش کوژراون و فڕۆکەکانی ھاوپەیمانیش پێنج جار بنکەکانی تیرۆریستانیان کردۆتە ئامانج و دوو بنکەش بەتەواوی ڕووخێندراون، ھاوکات شەڕڤانان دەستیان بەسەر چەکێکی (M١٦)و نۆ فیشەکی چەکی (SPG)و ٢٢ پاکەت فیشەکی دۆشکەدا گرتووە".

News Code 22270

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =