بوونی ۵۰۰ چه‌کداری داعش له‌ ده‌ڤه‌ری گوێر و گه‌یاره‌

نزیكه‌ی ۵۰۰ چه‌كداری داعش له‌سنووری ناحیه‌ی گوێر ده‌ستیان به‌ چالاكی كردۆته‌وه‌و به‌رپرسێكی یه‌كێتیش ورده‌كاریی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ و نه‌خشه‌ی بوونی داعش له ‌عێراق ئاشكرا ده‌كات.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر ئه‌حمه‌د زاگه‌ لێپرسراوی كۆمیته‌ی گوێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند: له‌خوارووی ناحیه‌ی گوێرو به‌دووری كه‌متر له‌ دوو كیلۆمه‌تر به‌ ئاڕاسته‌ی گه‌یاره‌، نزیكه‌ی ۵۰۰ چه‌كداری داعش له‌ناو زه‌ل و دارستانه‌ چڕه‌كان خۆیان حه‌شارداوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی تیرۆریستانی داعش ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت:"كاتێك شاری موسڵ ئازادكرا، چه‌كداره‌ هه‌ڵاتووه‌كانی داعش ئه‌و شوێنه‌یان كردووه‌ به‌موڵگه‌ی خۆیان، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق و ناوچه‌كانی(زمماره‌ی عه‌بدوڵڵا، زمماره‌ی مه‌رجانه‌، زمماره‌ی سابیر، ساقێ، قوشافی كورد و قوشافی عه‌ره‌ب) و كه‌ درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی‌ هه‌شت كیلۆمه‌تره‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاشكراشی كرد:" هه‌رچه‌نده‌ تائێستا چالاكیه‌كانی داعش ته‌نها سنووری گونده‌كانی ناحیه‌ی گه‌یاره‌ی گرتۆته‌وه‌، به‌ڵام بوونیان به‌و ژماره‌ زۆره‌، مه‌ترسی جددی له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه‌ دروستكردوه‌."

ئه‌حمه‌د زاگه‌ نه‌خشه‌ی داعش له‌ ته‌واوی سنووره‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، هێڵی بوونی داعش له‌ عێراق له‌ جزیره‌و ته‌له‌عفه‌ره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات بۆ سنووری هه‌ردوو ناحیه‌ی گه‌یاره‌و گوێر، دواتر ئاڕاسته‌كه‌ی به‌ره‌و قه‌ره‌چوخ و پاشان گه‌ڕاو و قه‌زای حه‌ویجه‌و دواتریش زنجیره‌ چیای حه‌مرین.

News Code 22268

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =