ئه‌گه‌ر دۆخی مرۆڤی غه‌زه‌ باشتر نه‌بێت هێرشی سه‌ربازی ده‌که‌ین

سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له‌ غه‌زه‌ هۆشداری دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فه‌له‌ستین یه‌وم، بنیامین نتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی ئه‌م ڕژیمه‌ وتی: ئه‌گه‌ر دۆخی مرۆڤی غه‌زه‌ ڕێکنه‌خرێت، ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و سوپا ده‌بێت خۆی بۆ وه‌ها دۆخێک ئاماده‌ بکات.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ دۆخی ناله‌باری مرۆڤی غه‌زه‌  به‌ هۆی ڕه‌زایه‌ت نه‌دانی مه‌حمه‌د عه‌باس بۆ ئارام بوونه‌وه‌ی ناوچه‌که‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و ڕێگه‌ به‌ یارمه‌تییه‌کان و ئاسانکاری له‌م ناوچه‌یه‌ نادرێت.

نتانیاهۆ وتی: مه‌حمود عه‌باس هۆکاری سه‌ره‌کی خراپ بوون و ئاڵۆز بوونی ناوچه‌ی غه‌زه‌یه‌.

News Code 22264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =