کوژرانی ٤ سەربازی تورکیا بە هۆی تەقینەوەی بۆمب

بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دەسکرد لە سەر رێگەی هێزی سەربازیی تورکیا لە پارێزگای کوردنشینی باتمان، ٤ سەربازی تورکیا کوژران و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی Haber۷، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دەسکرد لە سەر رێگەی هێزی سەربازیی تورکیا لە پارێزگای کوردنشینی باتمان، ٤ سەربازی تورکیا کوژران و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە هوێرەی پارێزگاریی باتمان، ئەو بۆمبە لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبیلی زیرەڤانیی کوبرای سوپای تورکیا لە نزیکیی گوندی ئۆمۆتۆلووی سەر بە ناوچەی حەسەن کەیفی پارێزگای باتمان تەقیوەتەوە و بۆتە هۆی کوژرانی ٤ سەربازی تورکیا و بریندار بوونی ٥ کەسی دیکە.

پاریزگاریی باتمان هەروەها لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنگەلی بەربڵاوی دۆزینەوە و دەستگیریی ئەنجامدەرانی ئەو تەقینەوەیە لە ناوچەی ڕووداوەکە هەواڵی دا.

News Code 22172

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =