عەلی دایی بووە باشترین هێرشبەری خولەکانی نەتەوەکانی ئاسیا

کاپیتانی پێشووتری هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ئێران وەکوو باشترین هێرشبەری تەواوی خولەکانی مۆندیالی نەتەوەکانی بەژی ئاسیا هەڵبژێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە کۆتایی ڕاپرسی ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە سەر باشترین هێرشبەری تەواوی خولەکانی ڕکابەری مۆندیالی نەتەوەکانی ئاسیا، عەلی دایی پلەی یەکەمی وەدەست هێنا.

کاپیتانی پێشووتری هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ئێران بە وەدەت هێنانی ٥٩ لە سەدی دەنگەکان لە نێو زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی بەشدار بوو، ئەو نازناوەی کردە هی خۆی.

ئاغەی گۆڵی تۆپی پێی جیهان لە ئەو ڕاپرسییەدا لە گەڵ کەسانیک وەکوو یاسر قەحتانی، جاسم هوەیدی، یونس مەحموود و گنریخ ڕکابەری کرد کە توانی تەواوی هێرشبەرەکانی تۆپی پێی ئاسیای شکست دا و بە تەنیایی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندەکە جێی گرت.

News Code 22166

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =