۱۳ هێزی په‌که‌که‌ له‌ شه‌ڕی سوپای تورکیا کوژراون

سوپای تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ لانی که‌م ۱۳ هێزی په‌که‌که‌ له‌ هێرشی ئاسمانی دوو ڕۆژی ڕابردوو له‌ ناوچه‌ جۆراجۆره‌کان کوژراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، سوپای تورکیا پاگەندەی کردووه‌ که‌ له‌ هێرشی ئاسمانی دوو ڕۆژ ڕابردووی نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که‌ لانی که‌م ۱۳ هێزی په‌که‌که‌ کوژراون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ هاتووه‌ که‌ ئه‌م هێرشانه‌ له‌ پارێزگای سیرت و هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بووه‌.

به‌م پێیه‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی تورکیا له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنێکی دژه‌ تیرۆر له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر بنکه‌ باره‌گاکانی په‌که‌که‌ و زیانیان پێگه‌یاندوون و هه‌رێمی کوردستان ۱۰ هێزی په‌که‌که‌ کوژراوه‌ له‌ پارێزگای سیرتیش ۳ هێزی په‌که‌که‌ کوژراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ شه‌ڕی نێوان په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا له‌ ساڵی ۲۰۱۵وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ته‌وه‌ و به‌ تازه‌یی سوپای تورکیا هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر شاخه‌کانی قه‌ندیل.

News Code 22164

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =