کاردانه‌وه‌ی کۆشکی سپی به‌ بڕیاری دادگای لاهه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌مارۆدانی ئێران

ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی کۆشکی سپی جارێکی دیکه‌ له‌ دژی ئێران لێدوانی دا و پشتیوانی له‌ پاگه‌نده‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به‌ توورقوزئاوای تاران کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جان بۆڵتۆن، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی کۆشکی سپی جارێکی دیکه‌ له‌ دژی ئێران لێدوانی دا.

ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی کۆشکی سپی له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ بڕیاری دادگای لاهه‌ که‌ له‌ دژی ئه‌مریکا ته‌واو بوو، وتی: بڕیاره‌که‌ی ئه‌مڕۆی لاهه‌ شکستێکی دیکه‌ بۆ ئێران بوو. ئه‌م بڕیاره‌ به‌ دروستی هه‌موو داواکارییه‌کانی ئێرانی ڕه‌ت کرده‌وه‌. ئێمه‌ ناڕازین له‌وه‌ی دادگای لاهه‌ نه‌توانی دان به‌وه‌دا بنێت که‌ ئه‌مریکا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ڕێکاری ئه‌رێنی بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی خۆی بگرێته‌ به‌ر.

ئه‌و دیسان پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ئێران مه‌ترسییه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و وتی: ئێران له‌ سه‌رتانسه‌ری ناوچه‌که‌ مه‌ترسییه‌، نه‌ک به‌ هۆی چه‌کی ناڤۆکی به‌ڵکو به‌ هۆی مووشه‌ک و چالاکییه‌کانی وه‌ک بانکی جیهانی تیرۆریسم وایه‌ و ئه‌م کاره‌ ئاشتی هه‌موو جیهانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. من قسه‌ی ئێرانیان هه‌رگیز به‌ جدی وه‌رناگرم.

بۆڵتۆن وتی: ئێران پلانی ناڤۆکی خۆیی سنوردار نه‌کردووه‌، به‌ڵکوو زیادی کردووه‌. ئه‌ورووپاییه‌کان دواجار سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام لاینگری ئه‌مریکا ده‌که‌ن، سیاسه‌تی ئێمه‌ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له‌ ئێران نییه‌. ئێمه‌ پشتیوانی له‌ قسه‌کانی نتانیاهۆ سه‌باره‌ت به‌ توورقوزئاوای تاران ده‌که‌ین.

News Code 22156

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =